

دەربارەی پرۆفیسۆر پشتیوان عەبدوڵا
لە دایك بووی شاری هەولێرە لە کۆتایی ساڵەکانی ۱۹٦٠ لە دایک و باوکێکی نەخوێنەوار
خاوەن ۳ منداڵە لە ساڵی ۱۹۹۱ کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سەلاحەدینی تەواو کرد.
لە دوای ڕاپەرین چاڵاکوانێکی شورای کرێکاری بوو وە لە چاڵاکیەکانی یەکێتی بێکاران و ڕێکخراوی
ئاوارە و ئەنفالەکان و ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان بەشدار بووە.
دامەزرێنەری ڕیکخراوی کارمەندانی نەخۆشخانەکان و ڕێکخراوی سەربەخۆی خوێندکاران بوو. ئەندامێکی چاڵاکی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق بوو تاوەکو ساڵی ۱۹۹٦
لە ساڵی ۱۹۹۷ ەوە لە ئوسترالیا دەژیێت , لە خۆپیشاندانەکانی شوباتی ۲٠۱۱ گەڕایەوە هەولێر
لە ۲٥ شوباتی ۲٠۱۱ لە لایەن ئاسایشتی گشتی پارتی فڕێندرا.
کاتیک لە نزیک بە بازاری نیشتمان خەریکی هاندانی خەلک بوو بۆ خۆپیشاندان.
خاوەن ۳ پسپۆریە
نەخۆشیەکانی خوێن ( کلینیک و تاقیگا) و نەخۆشیەکانی هەناو
هەڵگری بڕوانامەی
AMC),M.B.Ch.B, FRACP,FRACPA
چاڵاکوانێکی مەدەنی و سیاسیە
رەخنەگرێکی سەرسەختی ئیسلامە
شارەزایە لە بواری بەراوردکاری ئاینی
خاوەن پێنج پەرتوکە
- ئەخلاقی پێغەمبەری ئیسلام
- عومەری کوڕی خەتان شێرەکەی ئیسلام یان کەمتیارەکەی بیابان
- خودای عەرەب و ئیسلام ؛ اللە اکبر الشیطان الرجیم
- واضربوهن ( لە ژنان بدەن)
- قورئان وەك خۆی ( ۲٤ بەش)